ماتیۆ پێری لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ 

ماسیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی و یەکێک لە ئەندامانی خێزانی زنجیرەی بەناوبانگی ئەمریکی 'Friends'، لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی شەممە 28ـی تشرینی یەکەمی 2023 بە کاتی ئەمریکا، تەرمی ئەو هونەرمەندە لە ماڵەکەیەدا لە لۆس ئەنجلس دۆزرایەوە و پێدەچێت خنکابووبێت.
 
ئەو ئەکتەرە تەلەڤزیۆنییە، بەهۆی بەشداربوونی لە 10 وەرزی زنجیرەی 'Friends' ناوبانگییەکی جیهانیی بەدەستهێنا و بوو یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود.
 
ماسیۆ پێری، لە 19ـی ئابی 1969 لە ئەمریکا لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی – کەنەدییە، بەهۆی رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی 'Friends' لە (1994-2004) خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشەی بەدەستهێنا.
 
جگە لە بەشداریکردنی لە چەند زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا، هەروەها بەشداری لە چەند فیلمێکیشدا کردووە.