دەرھێنەرێکی کورد ئۆتۆمبێلەکەی بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکەی فرۆشت

  رووداو - ھەولێر 

دەھێنەری کورد، عەدنان عوسمان فیلمێکی سینەمایی بە ناونیشانی مەملەکەتی مێروولەکان بەرھەم دێنێت، بۆ تەواوکردنی فیلمەکەشی ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشێت.

فیلمی مەملەکەتی مێروولەکان ٧٠ خولەکە و  باس لە کچانی کورد دەکات بە تایبەتی ئەوانەی کە بوونەتە قوربانی شەڕی داعش.

ئەم دەرھێنەرە باس لەو هۆکارە دەکات کە پاڵنەری بووە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلکەی و، دەڵێ ھیچ بوودجەیەک بۆ فیلمکە تەرخان نەکرا بۆیە پێوسیتی بە پارە بووە و کارەکەش بە خۆبەخشی بەرھەم ھاتووە.

عەدنان عوسمان، دەرھێنەرێکی کوردە و زیاتر لە 25 ساڵە لە بواری سینەمادا کاردەکات، لە چەند مانگی رابردووشدا فیلمێکی لەژێر ناوی سێگۆشەی مەرگ لە چەندین فێستیڤاڵی جیھانیی و ناوخۆیی بەشداری کرد و، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی.