تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەخرێتە پاڵ کەی نان

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیشانەکردن کی نان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەخرێتە پاڵ کەی نان، راپەری سۆماڵی - کەنەدی و پارێزەرەکەی تۆمەتەکە رەتدەکاتەوە.
 
نان (46 ساڵ) بەوە تۆمەتبارکراوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ژنێکی 20 ساڵان لە تەمموزی 2010، لەو کاتەی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵێکی میوزیکی لە کەنەدا بووە. 
 
ئەو هونەرمەندە بە گۆرانیی "Wavin' Flag" ناوبانگی پەیداکرد کە لە 2010 بڵاوکرایەوە و تایبەت بە جامی جیهانیی تۆپی پێ بوو.
 
نان لە دانیشتنی دادگەدا ئامادە نەبووە، بەڵام پارێزەرەکەی ئامادەبوو و تۆمەتەکەی رەتکردەوە.
 
کەی نان، لە 1978 لە ماڵباتێکی ئەدەبی و هونەری لە مەقدیشۆی سۆماڵ لەدایکبووە، محەممەدی باپیری لە بەناوبانگترین شاعیرەکانی سۆماڵە، ماگولی پووری یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژەکانی ئەو وڵاتەیە. 
 
بەهۆی شەڕەوە، ئەو راپەرە لە تەمەنی 13 ساڵیدا وڵاتی جێهێشتووە و چووەتە ئەمریکا و ئێستا لە کەنەدا دەژی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

50 سەنت و دیدی

50 سەنت بە زنجیریەکی بەڵگەنامەیی درێژە بە ململانێی لەگەڵ شۆن دیدی دەدات

ململانێی نێوان 50 سەنت و شۆن دیدی، مێژوویەکی درێژی هەیە و لە نەودەکانی سەدەی رابردوودا دەستیپێکرد، 50 سەنت، ئەمجارە لە رێگەی زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی لەبارەی دیدی، درێژە بەو ململانێیە دەدات.