رووداو دیجیتاڵ
چادویک بۆسمان، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی و پاڵەوانی فیلمی "Black Panther"، لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 43 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بۆسمان دوێنێ هەینی بە کاتی ئەمریکا (بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان کوردستان) لە ئەمریکا لە ماڵەکەیدا و لە نێو ئەندامانی خێزانەکەی، بە شێرپەنجەی کۆڵۆن گیانی لەدەستدا کە لە 2016 تووشی ئەو نەخۆشییە بوو.
"Black Panther" یەکێک لە بەرهەمەکانی مارڤڵە و لە تەواوی هۆڵە سینەماییەکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە. کە بۆسمان ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە بوو.
کۆمپانیای مارڤڵ بەو هەواڵە زۆر خەمبار بووە، بەهۆی ئەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی مارڤڵ بووە و بڕیاربوو لە بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی "Black Panther" رۆڵ بگێڕێت.
هاوکات فیلمی "Da 5 Bloods" کە بۆسمان رۆڵی تێدا دەگێڕێت، هەفتەی رابردوو لە ریزبەندی یەکەمی لیستی پڕبینەرترین بەرهەمی تۆڕی نێتفلێکسدا هاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ