بەڤیدیۆ... رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکی MTV

29-08-2016
دەرباز یونس
بەڤیدیۆ... رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکی MTV
بەڤیدیۆ... رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکی MTV
نیشانەکردن میوزیک ئەمەریکا
A+ A-
رووداو - هەولێر
کیم کارداشیان و کانیێ وێست-ی هاوژین-ی لە سەر فەرشی سوور تێدەپەڕن و نمایشی جلوبەرگەکانیان دەکەن، برێتنی سپێرز-یش ئامادەبوو، بیۆنسێ لەگەڵ کچە بچووکەکەی زۆرترین سەرنجی لەسەر بوو، چونەک بۆ زۆرترین خەڵات بەربژێر کرابوو.

زۆرترین ئەستێرەی جیهان کۆبوونەوەو رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV Music Awards کە بە یەکێک لە گرنگترین رێورەسمەکانی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکی لە جیهان دادەنرێت، لە نیویۆڕکی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
ئەستێرەکانی جیهان شانۆی ئەو رێورەسمە جیهانیەیان پڕ کرد لە سەما و گۆرانی، لە کۆی ١٨ خەڵات-یش کە لە رێورەسمەکە بۆ باشترین میوزیک و گۆرانی و کلیپ دابەش کران، بیۆنسێ بۆ ١١ خەڵات بەربژێر کرابوو، لە کۆتاییشدا زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێنا کە ٨ خەڵات بوون، لە دوای ئەویش ئادێل و دواتریش ریهانا زۆرترین بەربژێری خەڵاتەکان بوون.
MTV Music Awards یەکەم خولی لە ساڵی 1984 بەڕێوەچووە، گرنگترین رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکییەو ساڵانە لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە