جولی و براد پیت پاش 10 ساڵ پێكەوە دەردەکەونەوە

29-08-2015
شادی عەبدوڵڵا
نیشانەکردن ئەنجلینا جولی براد بیت
A+ A-

 رووداو - ئەلعەرەبیە

هەوادارانی ئەنجلینا جولی و براد پیت-ی هاوسەری چاوەڕێی نمایشی فیلمی By the Sea ( لە تەنیشت دەریا) دەکەن، چونکە پاش 10ساڵ ئەمە یەکەم جارە ئەو دوو ئەکتەرە ناودارە پێکەوە لە فیلمێکدا بەشداری بکەن.

 دوایین جار جولی و پیت لە ساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمی Mr. & Mrs. Smith ( بەڕێز و خاتوو سمیس)دا پێکەوە دەوریان بینیبوو.

ئەنجلینا جوولی خۆی دەرهێنەری فیلمی By the Sea یەو لە فیلمەکەدا بە سیمایەکی تازەوە بە قژی کاڵ و جلوبەرگ و مەیکاپێکی سادەوە دەردەکەوێت.

 جولی تەمەنی ٤٠ ساڵە و براد پیت ٥١ ساڵە، لە پاش بەشداریکردنیان لە فیلمی Mr. & Mrs. Smith ەوە پێکەوە چوونە ژیانی هاوژینییەوە و لەم دواییەدا بە فەرمی زەماوەندیان کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە