ئێد شیرەن لە نێو دادگە گۆرانی دەڵێت و گیتار دەژەنێت

29-04-2023
پەسار فایەق
ئێد شیرەن، گۆرانیبێژی بەریتانی
ئێد شیرەن، گۆرانیبێژی بەریتانی
نیشانەکردن ئێد شیرەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێد شیرەن، گۆرانیبێژ و ژەنیاری گیتاری بەریتانی، لە دوای تۆمەتبارکردنی بە دزینی گۆرانییەک، گۆرانییەکەی لە نێو هۆڵی دادگە پێشکێشکرد و بە ئامێری گیتار میوزیکەکەی ژەنی.
 
دادگەییکردنەکە لە نیویۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو و شیرەن بە دزینی ئەدەبیی گۆرانییەکی مارڤن گەی، گۆرانیبێژی ئەمریکی تۆمەتبارکرابوو، بەڵام دادگە لە بەرژەوەندی شیرەن بڕیاریدا و بێ تاوان دەرچوو.
 
دادگەییکردنەکە لە ناوچەی مانهاتن بەڕێوەچوو و شیرەن ئاوازی گۆرانییەکەی 'Thinking out loud' و گۆرانی 'Thinking out loud'ـی گەی ژەنی و جیاوازی نێوانیانی خستەڕوو.
 
ئەمە دووەم جارە شیرەن تۆمەتی دزینی ئەدەبی دەخرێتە پاڵ، لە 2022 تۆمەتی دیزنی دیکەی خرایە پاڵ و بە بڕیاری دادگە بێتاوان دەرچوو.
 
شیرەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە 2014 لە ماڵەکەی خۆیدا تێکستی گۆرانییەکەی لەگەڵ ئێمی وادج، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی گۆرانی نووسیوە. گوتیشی: "دانیشتبووین و دوو ئامێری گیتارمان لەلا بوو، ئەوکات چەند گۆرانییەکمان بەرهەمهێنا".
 
گۆرانی 'Thinking out loud' لە 2016 بڵاوکرایەوە و ئەوکات لە لیستی سەت باشترین گۆرانییەکان لە ئەمریکادا هات براوەی خەڵاتی گرامی بوو وەک باشترین گۆرانی ساڵ.
 
لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە، بەڵێنی دا جارێکی دیکە ماددەی هۆشبەر بەکار نەهێنێتەوە و دەڵێت، لەبەر هاوژین و منداڵەکانی ماددەی هۆشبەر بەکارناهێنێت.
 
ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 31 ساڵە، بەو بڕیارەی دەیەوێت رێز لە جەمال ئێدواردز، بەرهەمهێنەری میوزیکی بگرێت کە هاوڕێ نزیکی بوو لە شوباتی 2022 بەهۆی بەکارهێنانی کۆکایین گیانی لەدەستدا.
 
ئێد شیرەن، لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ گۆڤاری رۆلینگ ستۆن، رایگەیاند، جارێکی دیکە دەست بۆ ماددەی هۆشبەر ناباتەوە، چونکە جەمال بەم شێوەیە گیانی لەدەستدا، ئەگەر ئەوکارەش بکات، واتە رێز لەو هاوڕێیەی ناگرێت. 
 
روونیشیکردەوە، تاوەکو تەمەنی 24 ساڵی هیچ جۆرێکی ماددەی هۆشبەری بەکار نەهێنابوو، بەڵام دواتر رێژەیەکی کەمی بەکارهێنا و نەیویست ئاماژە بە ناوی جۆرە ماددە هۆشبەرەکە، لە ترسی ئەوەی نەوەک رۆژێک لە رۆژان منداڵەکانی ئەو زانیارییە بخوێننەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیان و هونەری ئەو هونەرمەندە جیهانییە بەناوی 'Ed Sheeran: The Sum Of It All' لە پلاتفۆڕمی دیزنی پڵەس لە مانگی ئایاری داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە