لە 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک 107 فیلم بەشدارن


رووداو دیجیتاڵ

لە 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، 107 فیلم لە بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێدا بەشدارن.
 
فێستیڤاڵەکە بە یادی یڵماز گونەی، سینەماکاری کورد و براوەی خەڵاتی گەورەی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کانی فەڕەنسا (1982)، به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌میر عه‌لی و بە دەرهێنانی هونەریی شەوکەت ئەمین کورکی، سینه‌ماکاری کورد، به دروشمی "وه‌رزش" و "وه‌رزش بۆ هه‌مووان" و به نمایشی 107 به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چوارچێوەی فیلمە بڵندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رۆژانی 9 تا 16ـی کانوونی یه‌که‌می 2024 لە هۆڵی "کۆنگرە"ـی زانکۆی دهۆک و سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
ره‌وه‌ند زه‌ید، به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای کوردی"ـی فێستیڤاڵەکە بە میدیاکانی راگەیاند، له 15ـی حوزه‌یرانی 2024 وه‌رگرتنی فیلمه‌کانمان له رێگەی ده‌رگەی فیلمه‌وه‌ بۆ به‌شداریی له یازده‌یه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌ستپێکرد و له کۆتاییدا له رۆژی 1ـی ئه‌یلوول، 180 فیلمی کوردیمان به‌ده‌ست گه‌یشت؛ که دوای هه‌ڵسه‌نگاندن له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵه‌وه، 46 فیلم له قۆناغی کۆتایی بۆ به‌شداریی له به‌شه‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "پانۆڕامای سینه‌مای کوردی" ده‌ستنیشانکران و بۆ به‌ده‌ستهێنانی حەوت خه‌ڵاتی سه‌ر‌‌ه‌کی فێستیڤاڵ، له‌وانه؛ باشترین فیلم، باشترین ئه‌کته‌ری پیاو، باشترین ئه‌کته‌ری ژن، باشترین سیناریۆ، باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌‌تیی ره‌خنه‌گرانی فیلم و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی پارێزگای دهۆک، رکابه‌ری ده‌که‌ن. 
 
گوتیشی، له به‌شی فیلمه سینه‌ماییه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی"، هەشت فیلمی سینه‌مایی بۆ به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژێردراون که بریتین له: "کچ و منداڵ" له ده‌رهێنانی بنه‌ڤشه بێریڤان له به‌لجیکا، "براوه‌کان" له ده‌رهێنانی سۆلین یوسف له ئه‌ڵمانیا، "ئه‌و کاته‌ی گه‌ڵای گوێزه‌کان زه‌رد ده‌بێت" له ده‌رهێنانی محەممەد عه‌لی کۆنار له باکووری کوردستان، "هیوا" له ده‌رهێنانی ئۆڕهان ئینجێ لە باکووری کوردستان، "ساکار" له ده‌رهێنانی ئیبڕاهیم سه‌عیدی له رۆژهەڵاتی کوردستان، "کۆچه‌ر" له ده‌رهێنانی موشفیق شوجاعی له رۆژهەڵاتی کوردستان، "سیناریست" له ده‌رهێنانی سامی سه‌باح له باشووری کوردستان و "رۆژباش" له ده‌رهێنانی هیشام زه‌مان له نەرویج.
 
به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای کوردی" گوتیشی، ئه‌مساڵ بۆ به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم، هەشت فیلم هه‌ڵبژێردراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلم، رکابه‌ری ده‌که‌ن و بریتین له: "بێنیشتمان وه‌کوو با" له ده‌رهێنانی بورهان ئه‌حمه‌دی له رۆژهەڵاتی کوردستان، "هێشووه‌کانی تووڕه‌یی" له ده‌رهێنانی ماریا ماوتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "گێلاوێ" له ده‌رهێنانی محەممەد حه‌مزه‌پوور لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "خه‌ونی رۆژین" له ده‌رهێنانی سروه عه‌لی وه‌یسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "کوڕی کوێستان" له ده‌رهێنانی ئیحسان که‌مه‌رخانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "مه‌لافه سپییه‌کان" له ده‌رهێنانی زانیار عه‌زیزی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "وتووێژیی ژنان" له ده‌رهێنانی نیعمه‌ت قه‌تار لە باکووری کوردستان و "ئیسماعیلی ئێمه" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی فاتن کانات و ئۆندێر ئینجه لە باکووری کوردستان.
 
ره‌وه‌ند زه‌ید، جه‌ختی لەوە کرده‌وه، له به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای کوردی"، 12 کورته فیلم هه‌ڵبژێردراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵاتی باشترین کورته ‌فیلم و خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ران رکابه‌ری ده‌که‌ن و بریتین له: "موری" له ده‌رهێنانی یه‌عقووب ته‌کین ‌تانگاج لە باکووری کوردستان، "ماڵی مانگ" له ده‌رهێنانی حه‌میدڕه‌زا مه‌قسوودی له رۆژهەڵاتی کوردستان، "له‌ودیوی هزره‌وه" له ده‌رهێنانی له‌نیا نووره‌دین له باشووری کوردستان، "کوڕ" له ده‌رهێنانی سامان حوسێنپوور لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "له‌ناکاو" له ده‌رهێنانی محه‌ممه‌د عه‌بدولعه‌زیز له باشووری کوردستان، "هه‌رێم" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی حه‌بیب زه‌هیرنیا و مه‌یسه‌م ئه‌میری لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "دیوار، دیوار" له ده‌رهێنانی یوسف ئۆڵمێز لە باکووری کوردستان، "خۆماڵی" له ده‌رهێنانی رۆژدا ئێزگی ئۆڕاڵ لە باکووری کوردستان، "ماڵێک نزیکی خۆر" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی مریه‌م سه‌مه‌دی و رۆنی شاملیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "لیمۆ له هه‌موو شتێک ئاگادار بوو" له ده‌رهێنانی ئیدریس مه‌حموودیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، "گاڕان" له ده‌رهێنانی مه‌حسوون ته‌شکین له باشووری کوردستان و "به‌رازه‌کان" له ده‌رهێنانی رامین محه‌مه‌دیار له رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
سامان مسته‌فا، به‌رپرسی به‌شی "سینه‌مای جیهان" له یازدەیه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، بە میدیاکانی راگەیاند، ئه‌مساڵ 570 فیلمی ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جیهانیان به‌ده‌ست گه‌یشت و بەشێک لە فیلمیشیان له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فیلم هه‌ڵبژارد؛ له کۆتاییدا ‌بۆ به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای جیهان"، نۆ فیلمی سینه‌مایی ده‌ستنیشانکراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی دوو خه‌ڵات، له‌وانه؛ خه‌ڵاتی یڵماز گونەی بە ناونیشانی گرینگترین خه‌ڵاتی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی "به‌هره‌مه‌ندی نوێ" رکابه‌ری ده‌که‌ن و بریتین له: "ئیشەڵڵا کوڕێک" له ده‌رهێنانی ئه‌مجه‌د راشید به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئو‌رده‌ن، فه‌ره‌نسا، میسر، سعودیە و قه‌ته‌ر، "خه‌ونه‌کانی سوڵتان" له ده‌رهێنانی ئیزابێل هێرگۆڕا به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و هیندستان، "تۆڕه به‌تاڵه‌کان" له ده‌رهێنانی بێهرووز که‌ره‌می‌زاده به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و ئه‌ڵمانیا، "میلۆدی" له ده‌رهێنانی بێهرووز سه‌بت ره‌سووڵ به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و تاجیکستان، "مانگ" له ده‌رهێنانی "کۆردووین ئه‌یووب" له نه‌مسا، "فارووق" له ده‌رهێنانی ئه‌سڵی ئۆگهێ له تورکیا، "به شوێن گیان‌په‌نایه‌ک بۆ به‌ڕێز رامبۆ" له ده‌رهێنانی خالید مه‌نسوور به‌رهه‌می هاوبه‌شی میسر و سعودیە، "ئاندریا ته‌ڵاق وه‌رده‌گرێت‌" له ده‌رهێنانی یوسف حه‌یده‌ر بەرهەمی نه‌مسا و "له‌و رۆژانه‌ی حه‌مه‌ ده‌مرێت" له ده‌رهێنانی مورات فیرات‌ئۆغڵۆ له تورکیا.
 
گوتیشی، ئه‌مساڵ بۆ به‌شی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی "سینه‌مای جیهان"، حەوت فیلم هه‌ڵبژێردراون که بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلم رکابه‌ری ده‌که‌ن و بریتین له "شێره‌کانی میزۆپۆتامیا" له ده‌رهێنانی لۆسین رید له ئه‌مه‌ریکا، "داره بێده‌نگه‌کان" له ده‌رهێنانی ئاگنیشکا زۆیفکا له پۆڵه‌ندا، "ئه‌و وشانه‌ی که ژنان رۆژێک گوتیان" له ده‌رهێنانی رافائێل پیلۆسیۆ له فەره‌نسا، "ئه‌مه ئه‌و شوێنه نییه که ئێوه خه‌ڵکی ئه‌وێن" له ده‌رهێنانی فیلیپ جه‌مال ره‌شید، به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئیمارات، به‌حره‌ین، لوبنان و سعودیە، "کچه نه‌خۆشه‌کان" له ده‌رهێنانی گیتی گڕۆتێر له ئه‌ڵمانیا، "هه‌رمانه‌کان" له ده‌رهێنانی ماجا تچۆمی، به‌رهه‌می هاوبه‌شی سویسرا و عێراق و "به‌هه‌شت" له ده‌رهێنانی کلۆئێ ئایشا بوڕو له فەره‌نسا.
 
سامان مسته‌فا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، له به‌شی کورته فیلمی چیرۆکیش 11 فیلم بۆ به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژێردراون و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم له‌گه‌ڵ یەکدی رکابه‌ری ده‌که‌ن و بریتین له: "لۆمێنی سروشتی" له ده‌رهێنانی ئاڕتوور سوکیاسیان له ئه‌رمه‌نیا، "له‌و کاته‌وه، من سه‌رقاڵی فڕین بووم" له ده‌رهێنانی ئایلین گۆکمێن له سویسرا، "دڵۆپی کارگا" له ده‌رهێنانی پێتجا پۆلکڕابێک له ئه‌ڵمانیا، "پۆنتێر" له ده‌رهێنانی جێسۆن ئادام مازێل به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریکا، "رۆژێکی زه‌ماوه‌ند" له ده‌رهێنانی ئه‌شره‌ف عه‌جراوی له فەره‌نسا، "ماڵه‌وه 117 کیلۆمه‌تر دوورتره" له ده‌رهێنانی مارتا سمێرچینسکا له ئۆکراینا، "نزیکه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌تاسه‌ت ناڕاست" له ده‌رهێنانی کانسۆ بایدار له تورکیا، "چ که‌سێک هه‌تاویی خۆش ده‌وێت" له ده‌رهێنانی عه‌رشیا شه‌کیبا له که‌نه‌دا، "خابۆر" له ده‌رهێنانی نه‌فیسه فه‌تحوڵڵازاده‌ به‌رهه‌می هاوبه‌شی ئێران و ئه‌ڵمانیا، "کەم یه‌ک" له ده‌رهێنانی فوڕات ئۆزمێن له تورکیا و "پاش بیست و یه‌ک هەفتە" له ده‌رهێنانی نه‌سرین محه‌مه‌دپوور له ئێران.
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە مەبەستی پردی پەیوەندیی نێوان دەرهێنەرە کوردەکان و سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها رەخساندنی ئاڵووگۆڕی کولتووری نێوان نەتەوەکانی دنیا دامەزراوە.