ئەدێل بۆ سێلین دیۆن دەگریێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەدێل سێلین دیۆن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
سێلین دیۆن، هونەرمەندی کەنەدی، لە دوایین کۆنسێرتی ئەدێل، هونەرمەندی بەریتانی لە لاس ڤێگەسی ئەمریکا ئامادەبوو و ئەدێل بە بینینی دەست دەکات بە گریان.
 
ئەدێل، کاتێک دیۆن دەبینێت بە گریانەوە دەچێتە لای و باوەشی پێدا دەکات و ئەو گۆرانیبێژە جیهانییەش دێنێتە گریان، لە بەرانبەردا دیۆن دەستی ماچ دەکات و گفتوگۆیەکی کورت لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
 
کۆشکی سیزەرز لە لاس ڤێگەس کە کۆنسێرتەکەی ئەدێل تێیدا بەڕێوەچوو، پێشتر تایبەت بە زنجیرە کۆنسێرتێکی سێلین دیۆن لە 2023 دروستکرا.
 
ئاشکرایە ئەدێل ئاشقی ئەو ئایکۆنە هونەرییە کەنەدییە تەمەن 56 ساڵەیە کە ئێستا بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە گۆرانیگوتن وەستاوە.
 
 

 

ساتی گریانی ئەدێل لە کاتی گوتنی گۆرانی "When We Were Young" بوو.
 
ڤیدیۆی ئەو رووداوە لە هەژمارە تایبەتەکانی ئەدێل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوای چەند خولەکێک لەلایەن هەوادارانییەوە دووبارە بڵاوکرایەوە.
 
 

زنجیرە کۆنسێرتەکانی ئەدێل لە لاس ڤێگەس، لە ئەیلوولی 2022 دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بەشی دووەمی زنجیرە کۆنسێرتەکان لە ئەیلوولی 2023 بە ناونیشانی "کۆتایی پشووی هەفتە لەگەڵ ئەدێل" دەستیپێکردەوە. 
 

ئەدێل یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی جیهانە، لە رێگەی بەرهەمەکانییەوە چەندین ریکۆردی جیهانیی تۆمارکردووە.
 
ئەدێل هەرچەند بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ دەبێت، بەڵام کە دەگەڕێتەوە نێو گۆرەپانی هونەری، بە بەرهەمی بەهێز دەگەڕێتەوە و بەردەوام ریکۆردی نوێ تۆمار دەکات.
 
ئەدێل، لە 5ـی ئایاری 1988 لە بەریتانیا لە دایکبووە، جگە لە گۆرانیگووتن، تێکستی گۆرانیش دەنووسێت، لە رێگەی دووەم ئەلبوومی بەناوی "21" ناوبانگییەکی جیهانیی بەدەستهێنا، 18 هەفتە پڕفرۆشترین ئەلبوومی بەریتانیا بوو، بەهۆیەوە ئەو ریکۆردە لە کتێبی گینس تۆمارکرا.
 
سێلین دیۆن، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە، ئەویش رەقبوونی ماسولکەکانە، بەهۆیەوە ناتوانێت گۆرانی بڵێت و لەسەر شانۆ بوەستێت، هەرچەند راهێنان و چارسەری بەردەوام وەردەگرێت. 
 
لە کاتی پێشاندانی فیلمەکە، دەزگەی سێلین دیۆن بەڵێنی بەخشینی دوو ملیۆن دۆلاری دا، بۆ ئەوەی لە توێژینەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییدا خەرج بکرێت.
 
لە 25 حوزەیرانی 2024 بەڵگەفیلمی "I am: Celine Dion" لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوکرایەوە، لە بەشێکی ئەم بەرهەمەدا تیشک خراوەتە سەر نەخۆشییەکەی.
 
دیۆن، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەرهەمەکانی بڵاودەکاتەوە، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، تەواوی کۆنسێرت و گەشتە هونەرییەکانی لە 2022 هەڵوەشاندەوە.
 
سێلین دیۆن، لە 30ـی ئازاری 1968 لە کەنەدا لەدایکبووە، 200 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراون، سەرەتا بە فەرەنسی گۆرانی گوتووە و لە 1982 لە دوای خەڵاتکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی یاماها بۆ گۆرانی میللی و پێشبڕکێی یۆرۆڤیژن لە 1988 ناوبانگی پەیداکرد. 
 
لە 1990 یەکەم ئەلبوومی بە زمانی ئینگلیزی بەناوی "Inison" بڵاوکردەوە و بەهۆیەوە ناوبانگییەکی بەدەستهێنا، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی زمانی فەرمییان ئینگلیزییە.
 
لەرێگەی گۆرانیی "My Heart Will Go On" ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا کە لە فیلمی سینەمایی "Titanic" بڵاوکرایەوە، براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە پێنج خەڵاتی گرامی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆم هانکس و رۆبن رایت لە پێشاندانی تایبەتی فیلمەکەیان. وێنە: AFP

دوای 30 ساڵ فیلمێکی نوێ تۆم هانکس و رۆبن رایت کۆدەکاتەوە

یەکەم ئەزموونی کارکردنی هاوبەشی نێوان تۆم هانکس و رۆبن رایت لە فیلمی "Forrest Gump" بوو کە یەکێک لە شاکارە هونەرییەکانی هۆلیوودە، دوای تێپەڕبوونی 30 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی، فیلمێکی دیکە ئەو دوو ئەکتەرە کۆدەکاتەوە.