چۆپی فەتاح هەڵناپەڕێ‌

28-10-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن چۆپی فەتاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

ماوەی ساڵێكە ئەلبوومێكی گۆرانیی خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح ئامادەیە و تەواوی كارەكانی تەواوبوون، بەڵام باوردۆخی ئێستای كوردستان بەگونجاو نازانێت بۆ بڵاوكردنەوەی.

چۆپی فەتاح بە (رووداو)ی گوت "ماوەی ساڵێكە ئەلبوومێكی گۆرانیم تەواو بووە، بەڵام بەهۆی باوردۆخی ئێستای كوردستان بڵاوی ناكەمەوە".

گوتیشی "ئەلبوومەكەم گۆرانیی ئاشقانە و گۆرانیی هەڵپەڕكێی تێدایە، بۆیە پێم باش نییە لەوكاتەی پێشمەرگە شەڕی داعش دەكەن و شەهیدمان هەیە، ئەلبوومێك بڵاوبكەمەوە كە گۆرانی شادی و هەڵپەڕینی تێدابێ".

لە چەند رۆژی رابردوودا چۆپی فەتاح گۆرانییەكی بۆ پێشمەرگە بڵاوكردەوە، لە بارەی ئەو گۆرانییە دەڵێت: "ئەوە بچووكترین كارە كە من بۆ گەورەیی پێشمەرگە كردبێتم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە