هێڵی لەڤ تاکە گۆرانیبێژی بانگهێشتکراوی فێستیڤاڵێکی کۆریای باشوور بوو

رووداو - ھەولێر

ھێڵی لەڤ کچە گۆرانیبێژی کورد دوای بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە وڵاتی کوریای باشوور، لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکە گۆرانییەکی پێشکەش کرد.

ھێڵی لەڤ سەبارەت بە بەشداریکردنی لەم فێستیڤاڵە سینەماییە کە ساڵانە تەنھا یەک گۆرانیبێژ بانگهێشت دەکەن بە رووداوی گوت: "دڵخۆشبووم کە وەکو گۆرانیبێژێکی کورد بەشداریم لەم فێستیڤاڵە کردووە"، ھەروەھا سوپاسی وڵاتی کۆریای باشووری کرد کە وەکو گۆرانیبیژێکی کورد بانگهێشتکراوە بۆ ئەم فێستیڤاڵە.

ھێڵی لەڤ ھیوای ئەوەشی خواست توانیبێتی کە لە رێگای گۆرانی  شۆڕشەوە دەنگی پێشمەرگە بە وڵاتی کۆریای باشوور و ھەموو دنیا گەیاندبێت.