داهاتی فیلمە نوێیەکەی نیکۆلاس کەیج لە سینەماکانی جیهاندا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن "Longlegs" نیکۆلاس کەیج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی "Longlegs" لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات، داهاتی گەیشتووەتە 108 ملیۆن و 808 هەزار دۆلارە.
 
فیلمەکە لە 12ـی تەمموزی 2024ـەوە لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، لەو داهاتە 74 ملیۆن و 45 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 34 ملیۆن و 763 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
 
ماوەی فیلمەکە یەک کاژێر و 41 خولەکە و لە جۆری بەرهەمی ترسناک و تاوانە، پێشتر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی لۆس ئەنجلس پێشاندراوە.
 
لەم بەرهەمەدا نیکۆلاس کەیج، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، لە کاتی پێشاندانی لە فێستیڤاڵی فیلمی لۆس ئەنجلس، گوتی "خەڵک لێیان دەپرسیم بۆچی ناتوانی رووخساری خۆت بخەیتە سەر پۆستەر یاخود ترەیلەری "Longlegs"؟ بەڵام من وێنەی دڕندەم لە بری وێنەی خۆم داناوە، بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێشتر بێت". 
 
لە دوای پێشاندانی فیلمەکە، یەکێک لە بینەرەکان لەبارەی "Longlegs" گوتی: "زۆر شێتانە بوو"، بە رادیەک کە لە کاتی پێشاندانی فیلمەکە لە نێو هۆڵەکەدا، ژنێک دەگریا.
 
نیکۆلاس کەیج، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە، براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە