عەممار کوفی کورد و عەرەب سەرسام دەکات
رووداو- هەولێر
عەممار کوفی بەشداريی بەرنامەی بەناوبانگی ئەرەب ئایدڵى كرد لە کەناڵی ئێم بی سی و توانی بە دەنگە خۆشەکەی ئەندامانی لیژنەی دادوەری سەرسامبکات.
دوای ئەوەی دوێنی شەو لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی ئەم کەناڵەدا عەممار کوفی بە مەوالێکی هونەرمەندی کۆچکرد و ئەیاز زاخۆیی بەناوی وڵاتێ من بەشداریکرد، سەرکەوت بۆ قوناخی داهاتوو.
پاش گوتنی مەوال و گۆرانییەکی عێراقی، عەممار تەواوی ئەندامانی لیژنەی بەرنامەکە سەرسامدەکات و ئەحلامیش بۆ عەممار هەڵدەستێتە سەر پێ و بە تووندی چەپڵەی بۆ لێدەدات، هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی وائیل کەفووری کە بە دادوەرێکی زۆر تووندی ئەم بەرنامەیە دەناسرێت، بەرامبەر ئەدای عەممار دەڵێت" بەرِاستی ئەمڕۆ ئێمەت سەرسامکرد، هیوادارم رۆژانی داهاتووش بەکارە جوانەکانت زیاتر سەرساممان بکەیت.
عەممار بە مەوالی ئەیاز زاخۆیی نانسی عەجرەم مەست دەکات، بۆیە نانسی دەڵێت "هەرچەندە هیچ لە وشەکانی ئەم مەوالە تێنەگیشتم، بەڵام هێندە مەوالەکەت بە جوانی گوت بەهۆی موزیکەکەوە لە مەوالەکە تێگەیشتم، دەستت خۆشبێت.
ئەحلامیش جیاواز لە ئەندامەکانی دیکە بە عەممار دەڵێت "بە گوێگرتن لە مهواله کوردییەکەت برسیم بوو و دهنگت له سنییهكی برنجی بهتام دهچوو، هەروەک پارساڵیش پهرواز كچی كوردستان یهكێك بوو له خۆشترین دهنگهكانی بهرنامهكهمان، حەسەن شافعیش بەوە دەستی بە قسەکانی کرد، کە ئەو لەبەر دەنگ خۆشی و شێوازی گوتنی مەوالەکەی عەممار، نەیدەتوانی لەسەر کورسییەکەی دابنیشێت، ئەو بەردەوام بوو و گوتی" هەر وشەیەکت هەموو ئەندامەکانی لەشمی دەتەزاندو بەرِاستی دەنگت کاریگەری کردووەتە سەر رۆحم، حەزدەکەم ئەو دەنگەی تۆ هەمیشە لەبەر گوێم بێت".
عەممار کوفی ژمارەی بەشداربوونی 21 یەکە لەبەر خۆشەویستی و پیرۆزی ئەم ژمارەیە لەلایەن کوردەوە، کە دەکاتە رۆژی نەورۆز هەڵیبژاردووە، بۆیە داوادەکات لە رێگای ژمارە 2830 زین و 2188 کۆڕەک نامەی پشگیری بۆ بنێرن تاکو لە قۆناغەکانی دیکەش سەرکەوتن بەدەستبێنێت.