ماهیر زەین: بە پەرۆشم بۆ بینینی هەوادارەکانم لە کۆنسێرتەکەی هەولێر

28-08-2019
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن ماهیر زەین
A+ A-

رووداو - هەولێر 

ماهر زەین، هونەرمەندی بەنێوبانگی لوبنانی بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێک گەیشتە هەولێر و رایگەیاند، بە پەرۆشە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی و بینینی هەوادارەکانی. 

کۆنسێرتەکەی ماهیر زەین بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو لە رۆژی هەینی 30-8-2019 یاریگەی فرەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت.

ماهیر زەین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خەونی لە مێژینەی بووە بێتە هەولێر، لەڕێگەی سۆشیاڵمیدیاوە دەزانێت لە کوردستان هەوادارێکی زۆری هەیە و بەپەرۆشیشە بۆبینینەوەیان لە کۆنسێرتەکەی.

سەبارەت بە بینینی ئەو منداڵەی کە ئۆتیزمی هەیە، ماهیر زەین رایگەیاند "بێگومان هەوڵی رێکخستنی ئەو دیدارە دەدەم".

نرخی بلیتی کۆنسێرتەکەی ماهیر زەین لە 20 هەزار دیناری عێراقییەوە دەستپێدەکات تاوەکو 60 هەزار دینار و لەبەر زۆری ژمارەی ئەو کەسانەی داوای بلیتەکانیان کردووە، دەستەی بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە بڕیاریانداوە بە یەک بلیت دوو کەس دەتوانێت بچێتەژوورەوە.


بۆ یەکەمجار ماهیر زەین، هونەرمەندی ناوداری لوبنانی دێتە هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی ئای ئێس پی کۆنسێرتەکەی سازدەکات کە  لە کاژێر 6:30 خولەکی رۆژی هەینی دەستپێدەکات و کاژێر و نیوێک دەخایەنێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە