ئەنجلینا جولی و براد پێت بە دوای خانوودا دەگەڕێن

رووداو- هەولێر

ئەنجلینا جولی و براد پێت، هەردوو ئەکتەری سینەمایی کە بەم دواییانە بەفەرمی ژیانی هاوژینیان پێکهێنا، بەنیازن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیادا خانووێک بکڕن، بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی ئەو شارەیان کردووە.

بەپیێ راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، جولی بە نیازە بێتە نێو جیهانی سیاسەتەوە، بۆیە دەخوازێت خانووێکی گونجاو لە لەندەن بکڕێت وەک ئامادەکاری و ئاسانکارییەک بۆ ئەو خەونەی، بەو پیێەی ئەو شارە پێگەیەکی گرنگی سیاسی لەسەر ئاستی جهیاندا هەیە.

جولی تەمەن 40 ساڵ و پێتی تەمەن 51 ساڵ، لە ناوچەی وێستمنستەر لە لەندەن خانووێکیان بینووە و بە نیازن بیکڕن، کە نرخەکەی 39 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییە.

جولی ئێستا وەک باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کاردەکات و بۆ بەسەرکردنەوەی ئاوارەکان دووجار سەردانی باشووری کوردستانی کردووە، ئێستا نیازی ئەوەی هەیە پێ بنێتە نێو جیهانی سیاسەتەوە و چەند جارێک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە.