سەرەتای ساڵی داهاتوو فیلمێک لەبارەی بۆب دیلەن بڵاودەکرێتەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن بۆب دیلەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تیمۆسێ شەلامێ، ئەکتەری ئەمریکی – فەرەنسی، رۆڵی بۆب دیلەن، گۆرانیبێژ و تێکستنووسی ئەمریکی، لە فیلمێکی بایۆگرافیدا دەگێڕێت.
 
فیلمەکە بەناوی "A Complete Unknown"ـە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە.
  
جێمس مەنگۆلد، دەرهێنەری ئەمریکی کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکە کردووە، تێیدا شەلامێ هاوشێوەی دیلەن دەردەکەوێت و گۆرانی "A Hard Rain's a-Gonna Fall"ـە دەڵێتەوە.
 
فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر سەرەتای دەرکەوتنی دیلەن لە جیهانی میوزیک و گۆرانیدا، بە تایبەتیش لە کاتی ژەنینی گیتار لە ئاهەنگەکاندا و 1965 سەرەتای دەرکەوتنی بەهێزی بووە لە یەکێک لە فێستیڤاڵە میللییەکاندا.
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 لە سینەماکانی بەریتانیا و ئێرلەندا پێشانبدرێت، دواتریش لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا.
 
تیمۆسێ شەلامێ (28 ساڵ)، یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان زۆرترین داخوازییان لەسەرە، بەتایبەت کە دوو فیلمی دوایی بەناوی "Dune" و "Wonka" سەرکەوتنی گەرورەیان بەدەستهێنا.
 
فیلمەکە لە دەرهێنانی جەیمس مەنگۆلد، دەرهێنەری ئەمریکییە، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ دوایین بەشی زنجیرە فیلمی "Indiana Jons" و فیلمی "Ford VS Ferrari"ـە کردووە.
 
بۆب دیلەن (83 ساڵ) براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییە و بەهۆی تێکستی گۆرانییەکانییەوە توانی ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە