ئەیوب عەلی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە
رووداو - ھەولێر
هونەرمەند ئەیوب عەلی نوێترین گۆرانی خۆی لەژێرناوی "کوردم" بە ھاوکاری هونەرمەند گارە سازگار بڵاوکردەوە.
لە لێدوانێکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)، ئەیوب عەلی دەڵێ :"دوای ماندوبوونێکی زۆر بۆ بەرھەمھێنانی گۆرانی کوردم، کارەکان کۆتایی ھاتووە و بۆ یەکەمجاریش لە پۆرتاڵی رووداو بڵاودەبێتەوە".
"گۆرانی کوردم لە ئاواز و میوزیکی خۆمە، بە ھاوکاری گیتارژەن و بەرھەمھێنەری ئینگلیزی دەیڤ مەکەیب و بێن ساندەرس، جانەر شاھین بە ئامێری ساز بەرهەمهاتووە".
ئەیوب دەشڵێ: " تێکستی بەرھەمەکە بەشی سۆرانییەکەی خۆم نوسیوومە و بەشی کورمانجیش مامۆستا ئەدیب چەلکی نووسیویەتی، لەم بەرھەمەدا ھونەرمەند گارە سازگار بەشدارە و بە دەنگی ھەردووکمان، گوتراوە".
ئەیوب عەلی دەشڵێت:" ئەم بەرھەمە بە سپۆنسەری کۆڕەک تلیکۆمە، سوپاسی تۆفیق شێخانیشی کرد کە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیی ھاوئاھەنگبوون بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سپۆنسەریی ئەم بەرھەمە.