ئەیوب عەلی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

28-07-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن ئەیوب عەلی
A+ A-

رووداو - ھەولێر 

هونەرمەند ئەیوب عەلی نوێترین گۆرانی خۆی لەژێرناوی "کوردم" بە ھاوکاری هونەرمەند گارە سازگار بڵاوکردەوە.


لە لێدوانێکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)، ئەیوب عەلی دەڵێ :"دوای ماندوبوونێکی زۆر بۆ بەرھەمھێنانی گۆرانی کوردم، کارەکان کۆتایی ھاتووە و بۆ یەکەمجاریش لە پۆرتاڵی رووداو بڵاودەبێتەوە". 

"گۆرانی کوردم  لە ئاواز و میوزیکی خۆمە، بە ھاوکاری گیتارژەن و بەرھەمھێنەری ئینگلیزی دەیڤ مەکەیب و بێن ساندەرس، جانەر شاھین بە ئامێری ساز بەرهەمهاتووە".

ئەیوب دەشڵێ: " تێکستی بەرھەمەکە بەشی سۆرانییەکەی خۆم نوسیوومە و بەشی کورمانجیش مامۆستا ئەدیب چەلکی نووسیویەتی، لەم بەرھەمەدا ھونەرمەند گارە سازگار بەشدارە و بە دەنگی ھەردووکمان، گوتراوە".

ئەیوب عەلی دەشڵێت:" ئەم بەرھەمە بە سپۆنسەری کۆڕەک تلیکۆمە، سوپاسی تۆفیق شێخانیشی کرد کە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیی ھاوئاھەنگبوون بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سپۆنسەریی ئەم بەرھەمە.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە