ئەندامێکی دیکەی 'BTS' دەبێتە سەرباز

28-02-2023
پەسار فایەق
جەی هۆپ، گۆرانیبێژی کۆری
جەی هۆپ، گۆرانیبێژی کۆری
نیشانەکردن 'BTS' بی تی ئێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جۆنگ ھۆ سۆک کە ناوی هونەریی جەی هۆپە و ئەندامی گرووپی 'BTS'ـە، ئامادەی خۆی پێشانداوە بۆ ئەوەی ببێتە سەربازی وڵاتەکە، ئەمەش لە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک داوای دواخستنی کردبوو.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی گرووپی کەی پۆپی 'BTS'، ئەو گۆرانیبێژە ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ ئەوەی لە سوپای وڵاتەکەی خزمەتی سەربازی بکات.
 
ئەو گۆرانیبێژە دووەم ئەندامی گرووپەکەیە کە ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە، ناوی خۆی لە سەربازیی زۆرملێ لە کۆریای باشوور تۆمار بکات، پێشتریش جین، ئەندامی گرووپەکە پەیوەندی بە خزمەتی سەربازییەوە کردووە.
 
بەپێی یاسای کۆرۆیای باشوور، هەموو پیاوانی ئەو وڵاتە کە توانادارن، دەبێ بۆ ماوەی 18 بۆ 21 مانگ ببن بە سەرباز، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.
 
'BTS' لە 2013 دامەزراوە و پێشتر کۆمپانیای بیگ هیت میوزیک کە سەرپەرشتی گرووپەکە دەکات رایگەیاندبوو، هەموو ئەندامانی 'BTS' خزمەتی سەربازی دەکەن.
 
بی تی ئێس 'BTS' گرووپێکی میوزیکی کۆریای باشوورە، لە حەوت ئەندام پێکهاتبوو و لە 2010 لە سیئۆلی کۆریای باشوور دامەزرا، ئەندامانی بریتین لە جین، سوگا، جەی-هۆپ، ئاڕ ئێم، جیمین، ڤی و یۆنگکوک.
 
یەکەم ئەلبوومی گرووپەکە لە 2013 بەناوی '2Cool 4 Skool'  بڵاوکراوەیەوە، ساڵی دواتر یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی کۆری بەناوی 'Dark & Wild' و یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ژاپۆنی بەناوی 'Wake Up' بڵاوکردەوە، دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ئینگلیزی بەناوی 'Wings' لە 2017 بڵاوکردەوە و لەرێگەیەوە ناوبانگی جیهانیان بەدەستهێنا.
 
بی تی ئێس، یەکەم گرووپی میوزیکی کۆریا بوو، یەک ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومێکیان بفرۆشرێت و یەکەم گرووپی کۆریا بوو لە 2020 لەرێگەی گۆرانی 'Dynamite' بەربەژێری خەڵاتی گرامی بێت.
 
ئەو گرووپە براوەی چەندین خەڵاتی میوزیکییە، لەوانە شەش خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 12 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە