ئەلبوومی میوزیکی هەژار زەهاوی لە itunes بڵاوکرایەوە

28-01-2019
هیوا سەڵاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوای ئەوەی نوێترین ئەلبوومی هونەرمەندی دیاری کورد هەژار زەهاوی  لە کوردستان بەناوی رەگی کۆن و گەڵای نوێ بڵاوکرایەوە،ئێستا ئەم ئەلبوومە لەرێگەی تۆڕی ئۆنلاینی ئایتونز بڵاوکراوەتەوە.


لەمبارەییەوە هونەرمەند هەژار زەهاوی بەرووداوی راگەیاند" ئەلبوومی رەگی کۆن و گەڵای نوێ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوەو پێشوازییەکی زۆر باشی لێکراوە، بەڵام ئێستا لە تۆڕە ئۆنلاینەکان ئەم ئەلبوومە بڵاوکراوەتەوە، بەتایبەتی ئایتونز، بۆیە هەوادارانی میوزیکی کوردی لەم رێگاییەوە دەتوانن ئەلبوومەکەیان دەست بکەوێت".

هەژار دەشڵێت" ئەم ئەلبوومە بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداوەو بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ لەگەڵ چەند ژەنیارێکی ناوداری جیهانی تۆمارکراوەو بڕیاریشە چەند تراکێک لە گۆرانییەکان بەشێوازی ڤیدیۆکلیپ بڵاوبکرێنەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە