رووداو دیجیتاڵ
هەردوو هونەرمەند بەختیار ساڵح و دینا کە ئێستا بەرهەمەکانی بەناوی دینا دەرزی بڵاودەکاتەوە، بەرهەمێکی هاوبەش بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ و بەناوی 'ماشەڵڵات لێبێت' بڵاودەکەنەوە.
دینا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمەکە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند بەختیار ساڵحە، بیرۆکەی بەرهەمەکە و دابەشکردنی لەلایەن ئاریۆس لە سلێمانی داڕێژراوە، بە هاوکاری ژمارەیەک ژەنیار لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.
ئەو هونەرمەندە پێشتر بەرهەمەکانی بەناوی دینا بڵاودەکردەوە و لە نێو هەودارانیشیدا هەر بەو ناوە ناسراوە، بەڵام ئێستا بەناوی دینا دەرزی بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە و نازناوی ماڵباتەکەیتی.
دینا دەرزی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرهەمەکە لە سلێمانی و لەندەن لە لایەن ئاراس قارەمانی و ئاکام وێنەگیراوە و یەکەم بەرهەمیەتی لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یوتیوب بڵاوی بکاتەوە. بەم زووانە بەرهەمی جیاوازی ئامادە کردووە و بڵاوی دەکاتەوە.
گوتیشی، بۆ سەری ساڵی نوێ، لە هەولێر ئاهەنگ ساز دەکات، ئەم بەرهەمەشی دیاریی و جەژنانەی سەری ساڵە بۆ هەموو هەوادارانی.
دینا لە 1988 لە رانیە لەدایکبووە، لە 2017 یەکەم بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە و دەستپێکی کاری هونەریی لەگەڵ هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ