سەلمان خان: زۆر سەرسامم بەم کچە هیندییە

رووداو – ئاژانسەکان

سەلمان خان، ئەستێرەو ئەکتەری ناسراوی بۆلیوود، رایدەگەیەنێت کە زۆر سەرسامە بە جوانی ئۆرڤاشی راوتێلا، ئەکتەر و نمایشکاری هیندی و شاجوانی گەردوونی هیندستان بۆ ساڵی 2015.



سەلمان خان، دەڵێت "راوتێلا خاوەنی جوانترین دەموچاوەو من زۆر سەرسامم بە جوانییەکەی، بەژن و باڵەیەکی ژنانەی مامناوەندی هەیە، کاتێک سەیری دەکەم چێژ لە جوانییەکەی وەردەگرم".



ئەم لێدوانانەی سەلمان خان لە ماڵپەڕە هیندییەکان و ئەو ماڵپەڕانەی گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەستێرەکانی بۆلیوود دەدەن دەنگیداوەتەوە، هەندێک لە کۆمێنتەکانی سۆشیال میدیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە سەلمان خان دەیەوێت دڵی ئەم کچە بۆ لای خۆی رابکێشێت، یاخود ئەم قسانەی وەک رێکلامێکە بۆ شاجوان و هەندێکی دیکەش هەمان بۆچوونی خان-یان هەیە.



ئۆرڤاشی راوتێلا، لە ساڵی 1994 لە دایکبووە، ئەکتەر و نمایشکاری هیندییەو لە چەند فیلمێکدا بەشداریکردووە، لە ساڵی 2015 ناسناوی Miss Diva-ی بردووەتەوەو نوێنەرایەتی هیندستان دەکات لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2015.