ئەیاد محەممەد لە رۆژی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام سروودی ئایینی دەڵێت

27-09-2023
پەسار فایەق
ئەیاد محەممەد و گرووپی ژێ، لە یادکردنەوەی مەولوودی پێغەمبەر لە 2022 لە هەولێر
ئەیاد محەممەد و گرووپی ژێ، لە یادکردنەوەی مەولوودی پێغەمبەر لە 2022 لە هەولێر
نیشانەکردن ئەیاد محەممەد مەولوودی پێغەمبەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەیاد محەممەد، سروودبێژی ئایینی، لە مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام، لەگەڵ گرووپی میوزیکی ژێ، سروودی ئایینی بەم بۆنەیەوە لە هەولێر پێشکێش دەکات.
 
ئەیاد محەممەد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەک هەموو ساڵێک بۆ بەرزراگرتنی یادی مەولوودی پێغەمبەر ئیسلام، محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023 لەگەڵ گرووپی میوزیکی ژێ، سروودی ئایینی پێشکێش دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چالاکییەکەیان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەولێر، لە نزیک پارکی شار و لە بەردەم قەڵای هەولێر سازدەکرێت و چەند بەرهەمێکی ئایینی بە زمانی کوردی و عەرەبی پێشکێش دەکەن.
 
ئەیاد محەممەد، جگە لە زمانی کوردی، بە عەرەبی و ئینگلیزیش بەرهەمی ئایینی هەیە و لە 2017 بەرهەمێکی بەناوی 'إتقوا الظلم' بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و بە ژێرنووسی کوردی بڵاوکردووەتەوە کە لەبارەی تاوانەکانی داعشە.
 
هونەرمەند جگە لە سروودی ئایینی، بەرهەمی لەبارەی ئەنفال، کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و کۆڕەو هەیە.
 
لە بەرهەمە ئاینییەکانی سروودبێژ 'لە خۆشەویستی پێغەمبەر'، 'ئیشق و ئەوین'، 'سەڵەوات'، 'ئەی محەممەد'، 'رەمەزان' و چەندین بەرهەمی دیکە.
 
ئەیاد محەممەد ڤیدیۆی کاتی ئامادەکاری بۆ چالاکییەکە، بۆ رووداو ناردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە