کۆنسێرتی فرمێسک و هانی لە سلێمانی سازدەکرێت

27-09-2019
ڤینا موەفەق
ڤینا موەفەق
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

شەوی رابردوو بەهۆی دیارنەمانی پارەی بلیتەکانەوە، کۆنسێرتی هاوبەشی هەردوو هونەرمەند فرمێسک و هانی ئەنجامنەدرا، کۆمپانیای میترۆنیۆم پرۆدەکشنیش رایدەگەیێنێت، تێچووی کۆنسێرتەکە دەگرنە ئەستۆ و سبەی شەممە کاژێر 06:00 لە هەمان هۆڵ سازدەکرێت. 
 
باهۆز نەسرەدین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای میترۆنیۆم پرۆدەکشن بە رووداوی راگەیاند "دوا بە دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکەی هەردوو خانمە گۆرانیبێژ هانی و فرمێسک، راستەوخۆ پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری کارەکانی هەردوو خانمە گۆرانیبێژەکەوە کرد، دوای کۆبوونەوە لەگەڵیان بڕیارماندا تێچووی کۆنسێرتەکە بگرینە ئەستۆ".
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کارەکانی هونەرمەند فرمێسک کە بۆ رووداو قسەیکرد، هەموو ئەو کەسانەی بلیتیان کڕیوە دەتوانن بە هەمان بلیت ئامادەی کۆنسێرتەکە بن، کەسانی دیکەش کە دەیانەوێت بەشداری کۆنسێرتەکە بن، دەتوانن راستەوخۆ پێش کۆنسێرتەکە بلیت بکڕن.
 
بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو هونەرمەندە باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت بە زووترین کات و بە باشترین شێواز کۆنسێرتەکە بەڕێوەببەن، چونکە هەوادارانی هەردوو هانی و فرمێسک گلەییەکی زۆریان هەبووە، ئەمانیش لە هەموو شتێک گرنگتر بۆیان راگرتنی دڵی هەوادارانیانە.
 
هانی موجتەبایی هونەرمەند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پشتڕاستی هەواڵەکەی کردووەتەوە و نووسیویەتی "رۆژی شەممە کۆنسێرتی هونەرمەندان (هانی و فرمێسک) لە شاری سلێمانی لەلایەن میترۆنیۆم پرۆدەکشن بەڕێوەدەچێت". 
 
دوێنی پێنجشەممە بڕیاربوو کۆنسێرتی هاوبەشی هەردوو هونەرمەند هانی و فرمێسک لە هۆڵی سپی لە شاری سلێمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام پێش سازکردنی کۆنسێرتەکە کۆمپانیای جێبەجێکار دیارنەما و بەوهۆیەوە سازنەکرا. 
 
لەدوای رووداوەکەش، هونەرمەند فرمێسک کە لە رێگەی رووداوەوە روونکردنەوەی دا، بەدەم رشتنی فرمێسکەوە خۆی بە "خەجاڵەت" لەلای هەوادارانی زانی و رایگەیاند، لە کۆنسێرتێکی دیکەدا قەرەبوویان بۆ دەکەنەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی بێ سەرپۆش لە پێشانگەی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی تاران

لە تاران تابلۆی پیکاسۆ و وارهۆڵ خرانەڕوو

لە کاتێکدا ئێران بەردەوام لەگەڵ رۆژئاوا رووبەڕووی گرژی دەبێتەوە، لە تاران پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی هاوچەرخی هونەرمەندانی رۆژئاوایی کرایەوە، تێیدا بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ و ئاندی وارهۆڵ خرانەڕوو.