تەها قادر ڤیدیۆکلیپێک بڵاودەکاتەوە

27-08-2017
نیشانەکردن تەها قادر
A+ A-

رووداو- هەولێر

تەها قادر، گۆرانیبێژی گەنج دوای دوو ساڵ دابڕان لەکاری هونەری جارێکی دیکە بە ڤیدیۆکلیپێکی نوێ دەگەڕێتەوە نێو بواری هونەری.

تەها قادر، لەمبارییەوە بەرووداوی راگەیاند " پاش ئەوەی لەبەر چەند هۆکارێكی تایبەتی و خوێندن لە کاری هونەری دوورکەتمەوە، جارێکی دیکە بە گۆرانیەکی نوێ گەڕامەوە نێو بواری گۆرانیگوتن".

دەربارەی ناوەڕۆکی گۆرانییەکە تەها دەڵێت " ئەم گۆرانییە بەناوی چۆن دڵت هاتە، لە ئاوازی ئاژوان سوارەیەو دابەشکردنی میوزیکیش لەلایەن ئاریۆس و ئەفشین شوکرییەوە جێبەجێکراوە، کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکەش لەلایەن هادی باڵەک و رەهێل شۆڕشەوە کراوە، کە ڤیدیۆکلیپەکەش لە هەولێرو دەڤەری باڵەکایەتی وێنەگیراوە".


بڕیارە ئەم ڤیدیۆکلیپە لە هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوبکرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە