'دوا رۆژەکانی بابلۆ' سێ رۆژی دیکە لە هەولێرە و وێستگەی داهاتوو کەرکووکە

27-07-2022
پەسار فایەق
دیمەنێک لە شانۆگەری 'دوا رۆژەکانی بابلۆ'
دیمەنێک لە شانۆگەری 'دوا رۆژەکانی بابلۆ'
نیشانەکردن 'دوا رۆژەکانی بابلۆ' رێشان حەمۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانۆگەری 'دوا رۆژەکانی بابلۆ' لە دەرهێنانی شوان کەریم، تەنیا سێ رۆژ نمایشی لە هەولێر ماوە و وێستگەی داهاتووی کەرکووک دەبێت.
 
سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری شانۆگەرییەکە بە رووداوی راگەیاند، لە دوای پشوودانێکی ستافی شانۆگەرییەکە، سبەی پێنجشەممە 28-7-2022 نمایشی دەستپێدەکاتەوە و تەنیا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر نمایشەکە لە هەولێر دەوەستێنن و وێستگەی داهاتووی شاری کەرکووک دەبێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شانۆگەرییەکە 55 رۆژ لە سلێمانی نمایشکرا و زیاتر لە 26 هەزار بینەری هەبوو و 32 رۆژ لە هەولێر نمایشکراوە و زیاتر لە 13 هەزار بینەری هەیە، کۆی ژمارەی بینەرانی لەو دوو شارە 40 هەزار بینەرە.
 
روونیشیکردەوە، لە دوای کەرکووک، پلانیان هەیە لە شاری دهۆکیش نمایشی بکەن و دواتریش ئەڵمانیا.
 
'دوا رۆژەکانی بابلۆ' لە سبەی پێنجشەممە تاوەکو شەممە، رۆژانە کاژێر 6:00ـی ئێوارە، لە هۆڵی میدیا لە هەولێر نمایشدەکرێت، یەکەم نمایشی ئەم بەرهەمە لە هەولێر لە 15-6-2022 بوو.
 
'دوا رۆژەکانی بابلۆ' بەرهەمێکی شانۆیی کۆمێدی و میوزیک ئامێزە، کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ بەرهەمهێنەرینە و لاوک ئەبوبەکر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری بۆ دەکات، رێشان حەمۆ، رووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاهیر عەبدولواحید و هەنار کامەران و ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی تێدا دەگێڕن، تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی نمایشەکەیەتی لە هەولێر.
 
'دوا رۆژەکانی بابلۆ' باس لە چیرۆکی بابلۆی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات، بەیانییەک بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوی یەکێک لە کارمەندەکانی لە خەو هەڵدەستێ، ئەمەش دەستپێکی رۆژێکی دەبێت کە سەرتاپای ژیانی دەگۆڕێت، لە پاڵ چیرۆکی بابلۆ، چیرۆکی عاشقبوونی کچەکەی و شوفێرە تایبەتەکەی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەیت وێنسلێت، ئەکتەری بەریتانی

ئایکۆنی زێڕین دەبەخشرێتە کەیت وێنسلێت

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی زیوریخ، خەڵاتی ئایکۆنی زێڕین دەبەخشرێتە کەیت وێنسلێت، ئەکتەری بەریتانی، وەک رێزێک لە کار و بەرهەمەکانی لە بواری سینەمادا.