'فیلمخانە' پڕۆژەیەکی پێشاندانی فیلمی گەنجانە لە دهۆک

27-06-2024
پەسار فایەق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

"فیلمخانە" پڕۆژەیەکی پێشاندانی فیلمە لە دهۆکی باشووری کوردستان، لەلایەن ژمارەیەک فیلمسازی لاو سازدەکرێت کە سەر بە یانەی سینەمای هونەریی لاوانن.
 
چالاکییەکە لە 28 و 29ـی حوزەیرانی 2024 لە سینەما ماکسی دهۆک مۆڵ سازدەکرێت، تێیدا 18 کورتە فیلمی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان پێشاندەدرێن.
 
هارون محەممەد، دامەزرێنەری یانەی سینەمای هونەریی لاوان، بە رووداوی راگەیاند، "فیلمخانە" تایبەت بە فیلمسازانی سەربەخۆی کوردە و کارەکانیان تێیدا پێشان دەدەن، هەروەها دوو پانێل لەبارەی هونەری سینەما و فیلمسازانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پڕۆژەی "فیلمخانە" دروستکردنی پەیوەندیی نێوان فیلمسازان و هۆگرانی فیلمە، ئامانجی پێشخستنی سینەمای سەربەخۆیە لە کوردستان.
 
یانەی سینەمای هونەریی لاوان لە 2022 لە دهۆک دامەزراوە، هەفتانە پێشاندانی فیلم بۆ هۆگرانی فیلم سازدەکات، تاوەکو ئێستا شەش کورتە فیلمی بەرهەمهێناوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە