گالەری

 
رووداو-هەولێر
 
لە شاری هەولێر بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شانۆ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر، شانۆگەریی "پیاوانی ئێمە" نمایشكرا، کە لەدەرهێنانی هیوا سوعاد بوو.
 
لەمبارەیەوە هیوا سوعاد، بەڕێوبەری هونەری شانۆی هەولێر و سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، بەرووداوی راگەیاند" رۆژی جیهانی شانۆ لە هەولێر، بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی و سەندیکای هونەرمەندان بەرز راگیراو ژمارەیەک چالاکی پێشکێشکران، کە یەکێک لەو چالاکییە نمایشکردنی شانۆگەریی پیاوانی ئێمە بوو، کە بەندە کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، هەریەکە لە ئەکتەران شەیما فریاد و شنیار محەممەد کاری نواندنیان بەرجەستە کردووە".
 
هەموو ساڵێک رۆژی 27 ی ئادار بە رۆژی جیهانی شانۆ دانراوە،بۆ یەکەمجار لە ساڵی (1948) لە کۆنگرەی جیهانیی شانۆ لە پراگ رۆژی (27)ی ئادار، وەکو رۆژی جیهانیی شانۆ دیاریکراوە. 
 
شانۆ کە بە باوکی هونەرەکان دادەنرێت، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (2000) ساڵ، هەروەها شێوازە نوێیەکەی شانۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانییەکان و ئەو سەکۆیانە کە پێشتر کاری زۆرانبازییان لەسەر دەکرا و دواتر بوونەتە گۆڕەپانی نمایشی شانۆییەکان.