ئەنوەر قەرەداخی لە نێو جێگایە

رووداو - ھەولێر

ھونەرمەندی موزیکژەن ئەنوەر قەرەداخی بۆ 4 ھەفتەیە لە نێو جێگایە و ھیچ داواکارییشی نییە لە حکومەت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ئەنوەر قەرەداخی گوتی:" 4 ھەفتە زیاترە لە نێو جێگا کەوتووم، بە ھۆی ئەوەی قاچم ھەڵخلیسکا و حەوز و دەستم دەرزی بردووە، بۆیە بەر لەو رووداوە خەریکی چەند کارێکی ھونەری بووم بۆ گرووپی کیژانی سلێمانی، بەڵام بە ھۆی ئەم رووداوە کارەکانم دواخستن".

قەرەداخی هەروەها گوتی هیچ داواكارییەكم لە حكومەت نییە و تەنها داواكارم حكومەت پارە و مووچەی خەڵكی هەژار بدات.