میوزیكژهنێكى عێراقى له برۆكسل به‌ناوبانگ ده‌بێت
رووداو - هەولێر
حوسه‌ین رهسیمى خه‌ڵكى به‌غدایە و له هۆڵى كۆنسێرته‌كانى برۆكسڵ به یادى نیشتمانه‌كه‌یه‌وه عود ده‌ژه‌نێت و به هه‌ستێكى پڕ سۆزه‌وه گۆرانى ده‌ڵێت.
حوسه‌ین ساڵى 2015 عێراق جێده‌هێڵێت و روو له به‌لجیكا ده‌كات، ئه‌و له پشتى خۆیه‌وه خاكى باوباپیران، هاوڕێ و خزمه‌كانى جێده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌هره هونه‌رییه‌كانى نا.
حوسه‌ین به 12 رۆژ له یۆنانه‌وه ده‌گاته ئه‌وروپا، له‌و نێوه‌نده‌شدا به مه‌كه‌دۆنیا، سڕبیا، هه‌نگاریا و ئه‌ڵمانیادا تێده‌په‌ڕێت، فیلمێكى دۆكیۆمێنتاریش له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ى دروستده‌كات و فیلمهكهشى پێشكه‌ش به كچه‌كه‌ى كردووه.
حوسه‌ین له ساڵى 2016ـه‌وه به‌شێكه له گرووپى میوزیكى نهواریس. له نیشتمانه تازه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ میوزیكژه‌نه ئه‌وروپى و بهلكانییهكاندا میوزیك ده‌ژه‌نێت، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومى گرووپه‌كه‌ش به ناوى "كۆچبه‌ری" بوو كه ئه‌مساڵ بڵاویانكرده‌وه.
حوسه‌ین هیواداره فیلمه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ران رۆژێك له فێستیڤاڵێكى ئه‌وروپیدا نمایش بكرێت، تاوه‌كو خه‌ڵكى تێبگه‌ن له نه‌هامه‌تییه‌كان و سه‌ختییه‌كانى كۆچبه‌ران.
له رێگه‌ى میوزیكهكهشیهوه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێ به هونه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بناسێنێت، تاوه‌كو پێكه‌وه‌ژیان له نێوان كۆچبه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێدا دروستبكات.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن