میوزیكژه‌نێكى عێراقى له‌ برۆكسل به‌ناوبانگ ده‌بێت

26-12-2018
سام عومەر
حوسه‌ین ساڵى 2015 عێراق جێده‌هێڵێت و روو له‌ به‌لجیكا ده‌كات
حوسه‌ین ساڵى 2015 عێراق جێده‌هێڵێت و روو له‌ به‌لجیكا ده‌كات
نیشانەکردن برۆكسل
A+ A-

رووداو - هەولێر 

حوسه‌ین ره‌سیمى خه‌ڵكى به‌غدایە و له‌ هۆڵى كۆنسێرته‌كانى برۆكسڵ به‌ یادى نیشتمانه‌كه‌یه‌وه‌ عود ده‌ژه‌نێت و به‌ هه‌ستێكى پڕ سۆزه‌وه‌ گۆرانى ده‌ڵێت. 


حوسه‌ین ساڵى 2015 عێراق جێده‌هێڵێت و روو له‌ به‌لجیكا ده‌كات، ئه‌و له‌ پشتى خۆیه‌وه‌ خاكى باوباپیران، هاوڕێ و خزمه‌كانى جێده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌هره‌ هونه‌رییه‌كانى نا. 

حوسه‌ین به‌ 12 رۆژ له‌ یۆنانه‌وه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وروپا، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌ مه‌كه‌دۆنیا، سڕبیا، هه‌نگاریا و ئه‌ڵمانیادا تێده‌په‌ڕێت، فیلمێكى دۆكیۆمێنتاریش له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ى دروستده‌كات و فیلمه‌كه‌شى پێشكه‌ش به‌ كچه‌كه‌ى كردووه‌. 

حوسه‌ین له‌ ساڵى 2016ـه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ گرووپى میوزیكى نه‌واریس. له‌ نیشتمانه‌ تازه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ میوزیكژه‌نه‌ ئه‌وروپى و به‌لكانییه‌كاندا میوزیك ده‌ژه‌نێت، یه‌كه‌مین ئه‌لبوومى گرووپه‌كه‌ش به‌ ناوى "كۆچبه‌ری" بوو كه‌ ئه‌مساڵ بڵاویانكرده‌وه‌. 

حوسه‌ین هیواداره‌ فیلمه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌ كۆچبه‌ران رۆژێك له‌ فێستیڤاڵێكى ئه‌وروپیدا نمایش بكرێت، تاوه‌كو خه‌ڵكى تێبگه‌ن له‌ نه‌هامه‌تییه‌كان و سه‌ختییه‌كانى كۆچبه‌ران.

له‌ رێگه‌ى میوزیكه‌كه‌شیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێ به‌ هونه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بناسێنێت، تاوه‌كو پێكه‌وه‌ژیان له‌ نێوان كۆچبه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێدا دروستبكات.  

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە