جەستن بیبەر خەڵاتباران کرا

رووداو - ئاژانەسکان 

جەستن بیبەر گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی، لە پێشبڕکێی (MTV ) بۆ مۆسیقا و گۆرانی کە لە شاری میلانۆی وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، پێنج خەڵاتی بەدەستھێنان.

ئەو خەڵاتانەی بەدەستی ھێناون بریتیبوون لە خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژ، باشترین ئەدا، خاوەنی زۆرترین جەماوەر لە ئەمریکایی باشوور، باشترین کاری ھاوبەش کە لەماوەی رابردوودا گۆرانی (where are you now )ی بڵاوکردەوە.

جەستن بیبەر لە تەمەنی 13 ساڵییەوە خاوەن جەماوەرێکی زۆرە و لەچەند مانگی رابردوودا  گۆرانی (وەت دییو مین)ی بڵاوکردەوە، بۆیە لەکاتی ئامادەبوونی لەو پێشبڕکێیەدا پێشوزاییەكی گەرمی لەلایەن هەوادارنی لێكرا.

چاوەڕوان دەکرێت جەستن لە مانگی داھاتوودا ئەلبوومێکی نوێ بڵاوبکاتەوە، ئەمەش ھەوادرانی دڵخۆشکردووە، چونکە ماوەی 3 ساڵ دەبێت ئەلبوومی گۆرانی بڵاونەکردووەتەوە.