دیواری باڵەخانە بەرزەکانی بەرلین بە کەڤاڵەکانی گیتا رازاونەتەوە

26-08-2022
سه‌نگه‌ر ستار
گیتا کوردپوور، هونەرمەندی شێوەکار
گیتا کوردپوور، هونەرمەندی شێوەکار
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کاتێک بۆ گەشت دەچیتە بەرلین، لەپڕ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تابلۆیەکی گەورەی بۆنموونە نۆ مەتر بەرز و پێنج مەتر پان دەبینیت. تابلۆیەکی پڕ لە وردەکارییە کە سەرت سووڕدەمێنێ چۆن نەخشێنەرەکەی هێندە پشووی درێژ بووە کە ئەمە بنەخشێنێ. دواتر سەرنجت بۆ واژۆ یان ئیمزاکەی دەچێ کە لە خوارەوەی تابلۆکەدا نەخشێندراوە.
 
گیتا کوردپوور، هونەرمەندی شێوەکار کە لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەک لە رووسیا ژیاوە و دواتر هاتووەتە ئەڵمانیا و خولیای وێنەکێشانی سەر دیواری بۆ دروستبووە و دەڵێت " لە ساڵی 2020 یەکەم کاری هونەریم لە سەر دیوارێکی 25 مەتری بوو لە بەرلین و دوای ئەوەی سەرکەوتنم بەدەستهێنا، ئیتر بەردەوام بووم و ئیستا وێنەم لەسەر هەشت دیواری مەزن لە بەرلین دروستکردووە و نەخشاندوومە".
 
گیتا کوردپوور روونیکردەوە، بەرلەوەی وێنەکە لەسەر دیوارێک بکێشێت، سەرەتا وێنەکە لەسەر پارچە کاخەزێک دروستدەکات و  دواتر لەسەر دیوارەکە دەینەخشێنێت.
 
گیتا کوردپوور ئاشکرایکرد، وێنەکانی رەگ و ریشە و گوڵ لە خۆ دەگرن. ئەو خۆشەویستییەکی زۆری بۆ کارەکەی هەیە و دەڵێت" ئەوەندە کارەکەم خۆشدەوێت هەندێجار زیاتر لە 12 کاژێر خەریکی وێنەکێشانم بووم لەسەر دیوارێک، واتە تاوەکو تەواو ماندوو نەبم دەست لە کارەکەم هەڵناگرم".
 
گیتا کوردپوور گوتیشی، "سەرەتا زۆر قورس بوو بتوانم لە بەرزی زۆر وێنە بکێشم، بەڵام دواتر راهاتم و ئێستا بەنیازم لە دەرەوەی بەرلینیش دیوارە گەورەکان بە وێنەکانم بنەخشێن."
 
گیتا کوردپوور ئاشکرایکرد، ئەوانەی ئارەزووی وێنە و تابلۆکانی ئەویان هەیە، دەتوانن لەڕێگەی ئینستاگرامەکەی داوای بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور

‎هەڵکەوت مستەفا لەدوای 'شاردنەوەی سەدام' کار بۆ بەڵگەفیلمی 'فارووق' دەکات

‎هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکەیە کە کۆمپانیای هەنێ فیلمی نەرویجی و تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمیان هێناوە. وەزارەتی رۆشنبیریی نەرویج پاڵپشتیی دارایی دەکات. ئەم بەرهەمە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی بازاڕی قۆناخی پەرەپێدانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوورە.