هونەرمەند ئەنوەر شێخانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە ئەڵمانیا

رووداو - هەولێر 

ئەنوەر شێخانی، شانۆکار و هونەرمەندی دیاری کوردستان و هەولێر چەند مانگێکە شەڕ لە گەڵ نەخۆشییەکی سەختدا دەکات، ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە ئەڵمانیا.

ئەنوەر شێخانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نزیکەی 50 ساڵێکە ئەکتەرێکی ناسراوە، لە 60 شانۆیی و 10 فیلمی سینەماییدا رۆڵی بینیووە. 

ئەحمەد سالار دەڵێت، ئەنوەر شێخانی گەنمی قەندەهارە، هەر رۆڵێکی بینیوە وەک کراس بە بەری خۆییدا کردووە.