نانسی عەجرەم رکابەریی ئێرینا شایک دەکات

25-08-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن نانسی عەجرەم ئێرینا شایک
A+ A-

رووداو - MBC

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عەجرەم لەپۆشینی جلوبەرگ رکابەریی لەگەڵ ئێرینا شایکی نمایشکاری جلوبەرگ و کەپڵە کۆنەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

لە یەکێک لە ئاهەنگەکانییدا نانسی عەزیەیەکی هاوشێوەی ئێرینا شایک، کەپڵی کۆنی کریستیانۆی پۆشی، هەوادارانیشی پێیان وایە " نانسی ئەو جلوبەرگەی زیاتر لێدێت بەبەراورد لەگەڵ ئێرینا".

ئەو  عەزیەیە لە لایەن دیزاینەری بە ناوبانگی تونسی عزەدین عەلیا دیزایینکراوە، کە چەندین جار دیزایینی بۆ جلوبەرگەکانی نانسی عەجرەم کردووە.عیزەدین عەلیا یەکێکە لە بە ناوبانگترین دیزاینەرانی جیھان کە جلوبەرگی بۆ ئەستێرە بەناوبانگەکانی وەکو: کیم کاردیشیان، میشل ئۆباما، هاوژینی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لەیدی گاگا و ریھانا کردووە.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە