رووداو دیجیتاڵ
شانۆنامەی 'میوانێک لەسەر زەمینی دوورەوە' لە نووسینی بەختیار عەلی، نووسەر و رۆماننووسی کورد، لەلایەن راڤیار نەوزاد کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت و لەژێر ناوی 'میوانێکی دوور' لەسەر تەختی شانۆ پێشکێش دەکرێت.
باهۆز نەسرەدین بەرهەمهێنەری شانۆییەکەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چەندین ئەکتەری بەئەزموون و گەنجی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە بەرهەمە شانۆییەکەدا رۆڵدەگێڕن و ئێستا سەرقاڵی پڕۆڤەن.
بڕیارە لە پایزی ئەمساڵدا لە شاری سلێمانییەوە نمایشی شانۆییەکە دەستپێبکات، دواترێش لە شارەکانی دیکە درێژەی پێدەدرێت.
شانۆییەکە بەرھەمی 'مێترۆنۆم پرۆداکشن'ـە، بەهاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی و پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی و گرووپی 'ز' بۆ شانۆ بەرهەم دەهێندرێت.
لە 17ـی شوباتی 2023 لە شاری ڤیزبادنی ئەڵمانیا شانۆیی 'داگیرکردنی تاریکی' نمایشكرا کە دەقەکەی لە رۆمانێکی بەختیار وەرگیرابوو و عەلی ئیحسان عوسمان، دەرهێنەری شانۆیی کورد کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ