رووداو دیجیتاڵ
به‌همه‌ن قوبادی، فیلمسازی کورد، خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی هونه‌ری و کو‌لتووریی سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم و میوزیکی ئیزمیری پێشکێش به ژنان و کچانی ئازای نیشتمانه‌که‌ی و به تایبه‌ت دایکی کیان پیرفه‌له‌ک کرد.
سێیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم و میوزیکی ئیزمیر له تورکیا، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی فلامینگۆی بلووریی شانازیی و ده‌ستکه‌وتی هونه‌ریی و کو‌لتووریی خۆی پێشکێش به قوبادی کرد و ئەو ده‌رهێنه‌ره نه‌یتوانی له‌م رووداوه هونه‌رییه‌دا ئاماده بێت؛ له په‌یامێکی ڤیدیۆییدا که بۆ فێستیڤاڵەکەی ناردبوو؛ ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێشکێش به ته‌واوی ژنان و کچانی ئازا و پاڵه‌وانی نیشتمانه‌که‌ی و به تایبه‌ت خاتوو زه‌ینه‌ب مه‌ولایی راد دایکی کیان پیرفه‌له‌ک کرد.
فیلمه‌کانی قوبادی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشاندران و خه‌ڵاتی شانازیی فێستیڤاڵهکەش به ستیڤان سزابۆ، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری هه‌نگاری و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار به‌خشرا.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم و موزیکی ئیزمیر به هه‌وڵی شاره‌وانی شاری ئیزمیر و به مه‌به‌ستی گۆڕینی ئیزمیر به شارێکی کولتووری و هونه‌ری و گرینگی تایبه‌ت به پیشه‌ی سینه‌ما دامه‌زراوه.
سێیه‌مین خولی ئه‌م رووداوه هونه‌رییه له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه: 'رکابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی'، 'رکابه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی' له چوارچێوه‌ی نمایشی ست فیلمی بڵند، 20 کورته فیلم، کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی وڵام و پرسیار، وتووێژی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌رچاویی سینه‌ما، به‌ڕێوه‌چوونی کۆنسێرتی میوزیکی و چه‌ندین به‌شی دیکه له رۆژانی 16 تا 22ـی حوزەیران 2023 له شاری ئیزمیر به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ