بەوێنە.. مادۆنا هەوڵی ئاشتەوایی نێوان موسڵمان و جوولەکە دەدات

رووداو – هەولێر

مادۆنا، ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی وێنەیەک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا دوو پیاو دەردەکەون، یەکێکیان موسڵمان و ئەویدیکە جوولەکە، وێنەکەش گوزارشت لە ئاشتەوایی نێوانیان دەکات.

لە وێنەکە بە روونی دیارە، کە ئەم دوو گەنجە هیوا بە ئاشتی و پێکەوەژیان دەخوازن، وێنەکەش زۆر بە روونی باسی ئەو کێشەو ناکۆکییانە دەکات کە ئێستا لە نێوان بەشێکی موسڵمانان و جوولەکەکان هەیە، بە تایبەتی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.

لە ماوەی رابردووشدا، هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە رەخنەی توندیان لێی گرتووەو هەندێک لە مسوڵمانەکان بە "جوولەکە گەمژەکە" و ئەوانەش کە دژی ئیسلامن بە "تیرۆرست" ناویان بردووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند جارێک باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کردووە.

مادۆنا لە ساڵی 1958 لە دایکبووە، بەیەکێک لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی جیهان لە میوزیکی پۆپ دادەنرێت، ئەلبومەکانی ملیۆنان کڕیاریان لە جیهاندا هەیە.