بێری شەلماشی چوار دەروازە بەرهەمدێنێ

 رووداو- هەولێر

كچە سینەماكاری كورد بێری شەلماشی سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ فیلمێكی سینەمایی كە لە نووسینی خۆیەتی ناوی (چوار دەروازە)یە.

بێری باسی فیلمەكەی بۆ (رووداو) كرد و گوتی "فیلمەكەم باس لە چوار داستانی جیاواز دەكات، هەر بۆیە ناوم ناوە چوار دەروازە، ئێستا بە دوای ئەكتەر و سپۆنسەردا دەگەڕێم بۆ فیلمەكەم".

بێری ئاماژەی بەوەشدا كە سەرجەم دیمەنەكانی فیلمەكە لە شاری هەولێر وێنەیان دەگیرێت و لە مانگی 10ی ئەمساڵ دەست بە وێنەگرتنی فیلمەكە دەكات.