هەڕەشەی کوشتن لە بیۆنسێ دەکرێت

25-01-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک بیۆنسێ ئەمەریکا
A+ A-
رووداو – ئاژانسەکان

تینا لاوسن، دایکی ئەستێرەو گۆرانیبێژی جیهانی بیۆنسێ، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمەریکا ئاگاداردەکاتەوە، کە کچەکەی لە لایەن یەکێک لە هەوادارانی لە تۆڕی ئینستاگرام، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.


دەزگای هەواڵگری ئەمەریکی FBI لێکۆڵینەوەی لە بابەتەکە دەستپێکردووەو دادگاش بڕیاری دەستگیرکردن و راپێچکردنی تۆمەتبارەکەی بۆ بەردەم دادگا دەرکردووە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامبدرێت.

سەرچاوەکانی ئەمەریکا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کەسەی هەڕەشەی کوشتنی لە بیۆنسێ کردووە، ئەگەر تۆمەتەکەی بەسەردا ساخبێتەوە، لانی کەم 6 مانگ بۆ 2 ساڵ زیندانی دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە