دووبارە ئەگەری جیابوونەوەی براد پێت و ئەنجلینا جولی لە ئارادایە

26-01-2016
پەسار فایەق
....
....
نیشانەکردن ئەنجلینا جولی براد پێت
A+ A-

رووداو- هەولێر

چەند جارێک دەنگۆی جیابوونەوەی هەردوو ئەکتەری سینەمایی براد پێت و ئەنجلینا جولی بڵاوبووەتەوە، بەڵام دواجار ئەوەی دەبیندرێت ئەوەیە کە تائێستا بەیەکەوەن.

بەم دواییە سەرچاویەکی نزیک لەو دوو هاوژینە بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاندووە، جولی و پێت ئامادەکاری بۆ جیباووەنەوەیان دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەو دوو هاوژینە لە یەکتر جیادەبنەوە، بەڵام بەهۆی شەش منداڵەکانیانەوە پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا دەمێنێت.

تائێستا جولی و پێت هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەم بابەتە نەداوە و هەواڵەکەیان رەتنەکردۆتەوە.

ئەنجلینا جولی لە دوایین لێدوانیدا لەبارەی جیابوونەوەیان راگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەی وەک هەر خێزانێکی دیکە ئەوان کێشەیان هەیە، بەڵام بەنیازی جیابوونەوە نین.

ئەنجلینا جولی و براد پێت، دوو ئەکتەری نێوداری سینەمای هۆلیوود و جیهانن و لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرکیان گێڕاوە و بەیەکەوە لە چەند فیلمێکدا رۆڵیان گێڕاوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە