پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمەکانی تێم بۆرتن دەکرێتەوە

24-10-2024
پەسار فایەق
دیمەنێکی پێشانگەکە. وێنە: AFP
دیمەنێکی پێشانگەکە. وێنە: AFP
نیشانەکردن تێم بۆرتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمەکانی تێم بۆرتن لەبارەی تارمایی، دڕندە و نەفرەت لێکراوەکان، لە پێشانگەیەکی هونەریدا لە مۆزەخانەی دیزاین لە لەندەن دەخرێنەڕوو. 
 
پێشانگەکە بەناونیشانی "جیهانی تێم بۆرتن"ـە، بۆ پێشوازی لە هاڵۆوین ئامادەکراوە، تێیدا 600 کاری هونەریی لەخۆدەگرێت، لەوانە کاری پەیکەرسازی، وێنەکێشان، دیزاینی جلوبەرگ و ئێکسسوارات. 
 
بۆرتن، جگە لەوەی وەک دەرهێنەرێک؛ ئەستێرەیەکی درەوشاوەی هۆلیوودە، بەڵام هۆگری بۆ هونەری وێنەکێشان و پەیکەرسازی بۆ قۆناخی منداڵیی دەگەڕێتەوە. 
 
ئەو دەرهێنەرە کاری بۆ فیلمی "Edward Scissorhands"، "Batman"، "The Nightmare Before Christmas" و "Beetlejuice" کردووە.
 
لەندەن دوا وێستگەی پێشانگەکەیە، لە دوای ئەوەی گەشتێکی 10 ساڵی ئەنجامدا، لە 14 شاری 11 وڵات کراوەتەوە، بەڵام جیاوازی پێشانگەکەی بەریتانیا ئەوەیە کە 90 کاری دیکەی هونەریی خراوەتە سەر.
 
لە پێشانگەکەدا چەند بووکەڵەیەک بەرچاو دەکەون کە لە چەند فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەو دەرهێنەرە ئەمریکییەدا بەکارهێنراون. جلوبەرگی کارەکتەری باتمان، لە بەرهەمە دیارەکانی نێو پێشانگەکەیە. 
 
پێشانگەکە سبەی هەینی 25ـی شترینی یەکەمی 2024 دەکرێتەوە و تاوەکو 21ـی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆستەری زنجیرەی "For All Mankind"

وەرزی پێنجەمی زنجیرەی 'For All Mankind' بەرهەمدێت

لە دوای بڵاوکردنەوەی دوایین ئەڵقەی وەرزی چوارەمی زنجیرەی "For All Mankind" لە کانوونی دووەمی 2024، بەرهەمهێنەرانی بڕیاری بەرهەمهێنانی وەرزی پێنجەمیان داوە.