رووداو دیجیتاڵ
"(G)I-dle" گرووپێکی میوزیکی کچانی کۆریای باشوورە و کۆنسێرتێکی لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەی لە هۆنگ کۆنگ پێشکێشکرد.
ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی گرووپەکە ئامادەبوون و بەر لە چوونە ژوورەویان، وێنەیان لەگەڵ پۆستەری گرووپەکەدا گرت، هاوشێوەی رووناکییەکانی دەستی ئەندامانی گرووپەکەیان کڕی.
کۆنسێرتەکە رۆژی هەینی 23ـی ئابی 2024 لە هۆڵی "Asia World – Arene" بەڕێوەچوو کە گەورەترین هۆڵی هۆنگ کۆنگە.
"(G)I-dle" لە پێنج ئەندامی کچ پێکهاتووە، پێشتر شەش ئەندام هەبووە، بەڵام یەکێک لە ئەندامانی ماڵئاوایی لە گرووپەکە کرد.
گەشتی هونەریی گرووپەکە لە 3ـی ئابی 2024 دەستیپێکرد و کۆنسێرت لە 14 شاری جیا جیا لە لەخۆدەگرێت.
ئەو گرووپەی کچانی کەی پۆپ، لە 2018 دامەزراوە و یەکەم ئەلبوومی بەناوی "I Am" بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ