راغب عەلامەو نانسی عەجرەم دوێتێك بڵاو دەكەنەوە

رووداو- ئاژانسەكان

هەردوو هونەرمەندی ناوداری عەرەب نانسی عەجرەم و راغب عەلامە بەیەكەوە دوێتێك تۆمار دەكەن.

ئاوازدانەری بەناوبانگ حەسەن شافعی ئاشكرای كرد كە نانسی عەجرەم و راغب عەلامە لە كارێكی هاوبەشدا دوێتێك تۆمار دەكەن بە ناوی (مغرورە) كە شێوازێكی جیهانی و گەنجانەی هەیە.

شافعی ئاماژەی بەوەدا ئاواز و تێكستی گۆرانی(مغرورە)  ئامادەكراوە  تەنیا تۆماركردنی ماوە،  پێش هاتنی جەژنی سەری ساڵیش ڤیدیۆ كلیپی بۆ دەكرێت.