فیلمێکی ئەنیمەیشن پڕداهاتترینە

25-07-2016
پەسار فایەق
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئەنیمەیشن
A+ A-
رووداو - ئاژانسەکان

فیلمە ئەنیمەیشنەکان بینەری زۆریان لە سینەماکانی ئەمریکا و جیهاندا هەیە، لە زۆربەی هەفتەکاندا فیلمێک یان چەند فیلمێکی لەم جۆرە لە لیستی بۆکس ئۆفیسدا هەن.


"The Secret Life of Pets" فیلمێکی نوێی ئەنیمەیشنە و ماوەی دوو هەفتەیە لە پلەی یەکەمی لسیتی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە.

ئەم فیلمە سینەماییە لە دووەم هەفتەی نمایشکردنیدا توانی 50 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت و لە پلەی یەکەمدا بیمێنێتەوە.

کۆی داهاتی ئەم فلمە لە ماوەی دوو هەفتەدا، 230 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

ئەم فیلمە کۆمێدی - خێزانییە، لە یەکەم نمایشیدا دەستپێکێکی بەهێزی بۆ خۆی تۆمارکرد و رەخنەگران پێشبینی ئەوەیان کرد ببێتە یەکێک لە فیلمە ئەنیمەیشنە پڕداهاتەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهان.

لەم بەرهەمەدا یەرۆ چەینی و کریس رینەود کاری دەرهێنانیان کردووە و ژمارەیەک ئەکتەری سینەمایی بە دەنگ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن، لەوانە کەیڤن هارت و لوسی سی کەی.

ماوەی فیلمەکە یەک کاژێر و 27 خولەکە و بودجەی بەرهەمهێنانی 75 ملیۆن دۆلارە.

چیرۆکی ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی دەکات و رەفتاریان دەخاتەڕوو، بە تایبەتیش کاتێک خاوەن ماڵەکان لە ماڵەوە نین. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە