رووداو - زهرە الخلیج
نووسەرێكی سعودی دەڵێت نانسی عەجرەم فێڵی لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵ كردووە و زانیارییە هونەرییەكانی هی خۆی نەبوون.
نووسەرێكی سعودی بە ناوی تەڵاڵ عەبدوڵڵا دەڵێت "نانسی عەجرەم پسپۆڕێكی تایبەتی میوزیكی هەیە بۆ ئەوەی لەكاتی هەڵسەنگاندنی بەشداربووانی عەرەب ئایدڵ تێبینی و رەخنەی هونەری جوانی فێربكات".
ئەو نووسەرە لە ماڵپەڕی گۆڤاری (زهرە الخلیج) بڵاویكردووەتەوە، كە زانیاریی تازە و باوەڕپێكراوی هەیە لەسەر ئەوەی نانسی لە رێگای جیجی لامار، بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی، پسپۆڕێكی میوزیكی بە كرێ گرتووە تا قسە و تێبینی هونەری بە شێوازێكی ئەكادیمی بۆ ئامادە بكات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەتایبەتی لە كاتی ناوبڕوەرگرتنی ئەو بەرنامەیە، بە تەلەفۆن پەیوەندی بەو پسپۆڕەوە دەكات تا ئامۆژگاری لە بارەی مەقام و میوزیك پێشكەشی بەشداربووانی عەرەب ئایدڵ بكات".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ