پۆلیسی ئەمەریکا بایکۆتی چاودێری کۆنسێرتەکانی بیۆنسێ دەکات

رووداو – AP

پۆلیسی چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا، بەنیازن بایکۆتی چاودێریکردنی کۆنسێرتەکانی ئەستێرەی جیهانی بیۆنسێ بکەن و چیدیکە کارمەندەکانی بەشێوەی خۆبەخش پارێزگاری و چاودێری کۆنسێرتەکانی ئەم ئەستێرەیە نەکەن.

 
سەندیکای پۆلیسی ویلایەتی ناشڤێڵ و تامبا و مەیامی لە ئەمەریکا، لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، پێویستە پۆلیسی ئەمەریکا بایکۆتی چاودێریکردنی خۆبەخشانەی کۆنسێرتەکانی بیۆنسێ بکەن، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی چەمکی رەگەزپەرستی دژی پۆلیسی ئەمەریکا لە ئاهەنگی کۆتایی خولی سوپەر بۆوڵی ئەمەریکی 2016
 
بیۆنسێ لە ئاهەنگی کۆتایی خولی سوپەر بۆوڵی ئەمەریکی، بە شێوازی سەماکردن و پۆشینی جلوبەرگی تایبەت لە لایەن سەماکەرانییەوە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسی ئەمەریکا و سڵاوی بۆ حیزبی پڵنگی رەش نارد کە لە ساڵی 1966 لە ئەمەریکا دامەزراوەو دژایەتی پۆلیسی ئەم وڵاتە دەکات.
 
دانی هێڵ، سەرۆکی سەندیکای پۆلیس لە ویلایەتی ناشڤێل دەڵێت، بیۆنسێ تەواوی سنوورەکانی شکاندووەو بێ رێزی بەرامبەر بە پۆلیس کردووە، ئەمەش لە کاتی پێشکەشکردنی گۆرانی فۆمیشن لە یاری کۆتایی خولی سوپەر بۆوڵی ئەمەریکی.