بەڤیدیۆ.. رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئەسپی زێڕین

رووداو - هەولێر

لە شاری تایپێی وڵاتی تایوان، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری ئەستێرەکانی ئاسیای رۆژهەڵات، 52-ەمین خولی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئەسپی زێڕین بەرێوەچوو.


خەڵاتی ئەسپی زێڕین، ساڵانە لە تایوان بەڕیوەدەچێت و تێیدا باشترین فیلمەکانی ئاسیا بەگشتی و ئاسیای رۆژهەڵات بەتایبەتی خەڵاتدەکرێن.

خەڵاتی ئەسپی زێڕین لای ئەستێرەو سیناماکارانی ئاسیای رۆژهەڵات گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، ئەستێرە کاندیدکراوەکان بۆ خەڵاتی باشترینەکان، بەر لە کۆتایی رێورەسمەکە لەسەر شانۆ بۆچۆنی خۆیان بە ئامادەبوان دەڵێن.

یەکەمین خولی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئەسپی زێڕین، لە ساڵی 1962 بەرێوەچووە کە ئەو کاتە لە لایەن حکومەتی چینی سەرپەرشتیکراوە، لە ماوەی 52 ساڵەی بەرێوەچوونی رێورەسمەکە، تەنیا فیلمی وڵاتانی چین، تایوان، کۆریا خەڵاتی باشترینیان بردووەتەوە.