ماهیر زەین بە کوردی قسە دەکات: هیوادارم ئێوەی ئازیز لە کۆنسێرتەکەم ببینم

23-08-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
ماهیر زەین بۆ هەوادارانی: هیوادارم ئێوەی ئازیز لە کۆنسێرتەکەم ببینم
ماهیر زەین بۆ هەوادارانی: هیوادارم ئێوەی ئازیز لە کۆنسێرتەکەم ببینم
نیشانەکردن ماهیر زەین
A+ A-
رووداو - هەولێر 

ماهیر زەین لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە کوردی داوا لە هەوادارنی دەکات رۆژی 30ی ئەم مانگە بەشداریی لە کۆنسێرتەکەی لە هەولێر بکەن. 

کۆمپانیای ئای ئێس پی، کە سەرپەرشتی کۆنسرتەکەی ماهیر زەین دەکات، ئۆفەری کۆتایی بۆ ئەم کۆنسێرتە راگەیاندووە، کە بە تکتێک دوو کەس دەتوانن بەشداریی کۆنسێرتەکە بکەن. 

موسعەب عەبدولعەزیر، سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکەی ماهیر زەین بە رووداوی راگەیاند: " ئەم ئۆفەرە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بەشداری لە کۆنسێرتەکەدا بکەن و ئۆفەری کۆتایی کۆمپانیاکەیە، نرخی تکتەکانیش لەنێوان 20 هەزار، 40 هەزار و 60 هەزارە". 

بڕیارە ماهیر زەین هونەرمەندی ناوداری لوبنانی، لە رۆژی 30 ئاب لە شاری هەولێر بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو کۆنسێرتێکی گەورە سازبکات.

بۆ یەکەمجار ماهیر زەین، هونەرمەندی ناودار دێتە هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی ئای ئێس پی لە رۆژی 30-8-2019 لە یاریگەی فەرەنسۆ هەریری لە کاژێر 6:30 خولەک کۆنسێرتێکی گەورە سازدەکات.

بەشێک لە ژیاننامەی ماهیر زەین 

- لە ساڵی 1981 لە لوبنان لە دایکبووە
- رەگەزنامەی سوێدی هەیە و لە سوێد دەژیت
- لە 10 ساڵییەوە فێری ژەنینی ئامێری میوزیک بووە
- لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچنە سوێد و لەوێ نیشتەجێدەبن
- لە سوێد ئەندازیاری فڕۆکەوانی تەواودەکات، دوای دەرچوونی لە زانکۆ دەستدەکات بەکاری هونەری
- لە ساڵی 2009 دەستیکردووە بە گۆرانی ئایینی و کۆمەڵێک لە گۆرانی بەناوبانگی هەیە، یەکێک لەوانە گۆرانی ئایینی "یا نەبی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیووب زیاتر لە 250 ملیۆن بینەری هەیە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە