گرووپی میوزیکی نیشتمان دوو کۆنسێرتیان لە ئەوروپا سازکرد

رووداو- هەولێر

گرووپی میوزیکی نیشتمان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا زنجیرە کۆنسێرتێکی میوزیکی لە وڵاتی نەرویج و فەرەنسا سازکرد.


هەژار زەهاوی سەرپەرشتیاری گرووپ لەمبارییەوە بەرووداوی گوت" لە رۆژی 19 ئەم مانگە، کۆنسێرتێکی مەزنمان لە وڵاتی نەرویج سازکردو بینەرێکی یەکجار زۆر ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون".

هەروەها زەهاوی گوتیشی" لە رۆژی 21ئایار کۆنسێرتی دیکەمان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا سازکرد، کۆمەڵێک گۆرانی کوردیمان پێشكەش ئامادەبووان کرد".

گرووپی میوزیکی نیشتمان، بەرابەرایەتی هونەرمەندی نێوداری کورد هەژار زەهاوییە، کە بەڕێوەبەری هونەری و دامەزرێنەری گرووپەکەیە، تاوەکو ئێستا بەشداریان لە دەیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە، چەندین ژەنیاری ناودار لەم گرووپە ئەندامن.

گرووپی میوزیکی نیشتمان خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە، تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی هەردوو ئەلبوومەکەی کردووە، دوایین ئەلبوومیان بەناوی کۆبانێ بووە، کە لەو ئەلبوومەدا بە چوار زاراوەی کوردی " سۆرانی، هەورامی ، کرمانجی و کەلهوڕی" گۆرانی دەڵێین و چەندین ئامێری نوێیان تێدا بەکارهێناوە.